تارمایی ئێران لە هەرێمی كوردستان

پۆڵەتیك پرێس: لاڤە واحید
دەركەوتنی ئەم دواییەی تۆڕەكانی ساختەكاری و قاچاخچێتی لەدەروازە سنورییەكانی باشووری كوردستان ئاماژە بۆ بوونی ئەو دەسەڵاتە دەكات، كە ئێران لەناوچەكەدا هەیەتی.

بەپێی راپۆرتێكی پێكەی مۆنیتەر، كە لەلایەن شیلی كیتلسن رۆژنامەوانی تایبەت بەكاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفغانستان نووسراوە، ئەوە دەردەكەوێت نفوزی ئێران بەئاشكرایی نیگەرانی و دڵەڕاوكێی لەلای زۆرێك لە دانیشتووانی ناوچەكە دروستكردووە، بەتایبەت لەدوای ئەوەی زۆرێك لە كاری ساختەكاری و قاچاخ لەو ناوچانە بەدیدەكرێن.

شیلی لەراپۆرتەكەی نووسیویەتی: ئەو بەنداوانەی، كە ئێران بنیادی ناون، هەڕەشەن بۆ كەمكردنەوەی ئاوی كوردستان بەجۆرێك كاریگەری گەورە لەسەر بەرهەمە ناوخۆییەكان دروست دەكات و بەشێوازێكی نەرێنی كاریگەری لەسەر داهاتووی ئەو ناوچەیە دادەنێت.

هەروەها نووسیویەتی: وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان مانگی ئەیلول ئاشكرایكرد، تۆڕێكی قاچاخچێتی بەرفراوان لە دەروازە سنورییەكانی نێوان كوردستان و ئێراندا بوونی هەیە، بەڵام دیاری نەكرد كام دەروازە سنورییەیە.

لەماوەی رابردوودا، میدیا ناوخۆییەكانی كوردستان بڵاویانكردەوە، بە قسەی كۆمەڵێك بەرپرس ئەو دەروازەیەی لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بۆ كراوە، مەرزی پەروێزخانە لەناوچەی ئیدارەی گەرمیان لە باشووری رۆژهەڵاتی كوردستان.

هەر بەقسەی بەرپرسان، بە بەهای سەدان ملیۆن دینار قاچاخچێتی بەشتومەكەوە كراوە بەجۆرێك زیانی بە دارایی گشتی هەرێم گەیاندووە.

هاوكات بەپێی راپۆرتەكەی پێگەی مۆنیتۆر، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا، لەو كێڵگانەی چەند میلێك لەخاڵی سنووری كوردستان و ئێرانەوە دوورە، درەنگانێكی شەو ژمارەیەك بارهەڵگری گواستنەوەی شتومەك لە ئێرانەوە بەرەو كەلار بەڕێكەوتوون، خەڵكی ناوچەكە باسیان لەوە كرد، ئەو شتومەكانە بەشێوازی نایاسایی‌و لە تاریكی شەودا هاوردەی هەرێم كراون.

 

ەو شتومەكانە بەشێوازی نایاسایی‌و لە تاریكی شەودا هاوردەی هەرێم كراون

 

میدیاكانی ئێران مانگی ئابی ئەمساڵ بڵاویانكردەوە، ئەو ناوچە سنوورە ئەو دەروازەیە تێیدا زۆرترین بڕی كاڵا لەئێرانەوە بۆ عێراق دەگوازرێتەوە، بەجۆرێك تەنیا لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا نزیكەی ١،٣٤ تۆن كاڵا بە نرخی ٥٦٢ ملیۆن دۆلار هاوردەی عێراق كراون.

بەپێی بڵاوكراوەی میدیاكانی ئێران، لە ساڵی ٢٠١٧دا، لەڕێی مەرزی پەروێزخانی سنوورییەوە بەڕێژەی ٪٥٤ بەرهەمی ئێرانی هاوردەی عێراق كراوە، دواتریش كاتێك لەكوردستان پڕۆسەی ریفراندۆم بەمەبەستی جیابوونەوەی لە عێراق بەڕێوەچوو، بۆ ماوەی سێ مانگ مەرزی پەروێزخان داخرا، ئەوەش بووە هۆی لەدەستدانی سێ هەزار هەلی كار لە هەرێم لەلایەن ئێرانەوە.

 

حكومەت دوای ئەو تارماییانە دەكەوێت، كە بەبێ پێدانی پێناسی گومرگ بە خاڵە سنوورییەكاندا تێدەپەڕن

 

باشووری كوردستان سێ دەروازەی سنوری لەگەڵ ئێران هەیە، حاجی ئۆمەران لە هەولێر، پەروێزخان لە ناوچەی ئیدارەی گەرمیان و باشماخ لە سلێمانی.

٧ی ئایاری ئەمساڵ، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەدوای ئەوەی لە چوارچێوەی باشكردنی بواری یاسا و ئابووری لە سەرتاسەری وڵات، پەیمانیدا بەر بە گەندەڵی بگرێت، بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی دەروازەی سنووری مەندەلی كرد لەدیالەی باشووری گەرمیان، وەك دەستپێكێك دژی گەندەڵی لە خاڵەكانی گومرگ لە عێراقدا.

لەو سەردانەدا كازمی وتی: حكومەت دوای ئەو تارماییانە دەكەوێت، كە بەبێ پێدانی پێناسی گومرگ بە خاڵە سنوورییەكاندا تێدەپەڕن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا