پەرلەمان دژی بڕیارێكی وەزارەتی دارایی دەوەستێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دژی بڕیارێكی وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق دەوەستێتەوە كە پەیوەندی هەیە بە باج خستنە سەر موچەی فەرمانبەران و بڕیارەکە بە نا یاسایی دادەنێت.

ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە كاتی هاتنی پرۆژە یاسای بودجە بۆ پەرلەمان حكومەتی عێراق بە ماددەیەك باج خستنە سەر موچەی فەرمانبەرانی دانابوو، بەڵام لیژنەی دارایی ئەو ماددەی لابرد.

ئەو پەرلەمانتارە وتی: ئێستا حكومەت دەیەوێت بە بڕیارێك ئەوەی لە پرۆژە یاسای بودجە لامانبردووە بیسەپێنێت بەسەر موچە خۆراندا ئێمەش پێمان وایە نابێت حكومەت ئەو كارە بكات و بڕیارەكەی وەزیری دارایی نایاساییە.

باسی لەوەشكرد، هۆكاری ئەوەی لیژنەی دارایی دژی ئەو بڕیارەی حكومەتە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە عێراقدا یاسای باج هەیە، ناكرێت حكومەت لە بوارێكی دیكەدا باج دابنێت، ئەگەر هەر سورە لەسەر دانانی باج دەبێت ئەو یاسایە كارا بكاتەوە نەك بڕیاری بۆ دەربكات.

روونیشیكردەوە ئەگەر هات و وەزیری دارایی هەرسووربوو لەسەر جێبەجێكردنی بڕیارەكەی قسەی دیكەمان دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا