پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندكردنی بودجەو هەڵوەشاندنەوەی خۆی كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سبەی چوار شەممە پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندكردنی بودجەو دەنگدان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان كۆدەبێتەوە.

سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، داوا لە پەرلەمانتاران دەكەن رۆژی چوار شەممە 31ی ئازار لە كاتژمێر یەكی پاش نیوەڕۆ ئامادەیی دانیشتنی پەرلەمان بن بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی گشتی.

ئاماژە بەوەشكراوە، پەسەندكردنی بودجە گرنگییەكی زۆری هەیەو كاریگەری لەسەر بەرژەوەندی هاوڵاتیان هەیە.

دەشڵێت، “بەشێكی دیكەی دانیشتنەكە تایبەتە بەپێشكەشكردنی ئەو داوایەی كە هێزە سیاسییەكان بە واژۆی زیاتر لە 172 پەرلەمانتار دەیخەنەڕوو بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە”.

ئەوەش هاتووە، هەر پەرلەمانتارێك ئامادەی دانیشتنەكەی پەرلەمان نەبێت ئەوا ناوەكەی تۆماردەكرێت و دواتر بڵاودەكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا