مەترسییەكانی بەردەم هەڵبژاردنی عێراق دەخرێتەڕوو

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، هەوڵدانی گروپە چەكداری و میلیشیاییەكان بۆ تێكدانی ئارامی عێراق لە ئەنجامی ترسیانە لە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد كە عێراقێكی بەهێز دەستەبەردەكات و ئەوەش دژی خواستی گروپە چەكدارەكانە.

هەرێم كەمال ئاغا ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: عێراق لەبەردەم دووڕیانێكدایە یان گەڕانەوە و بەخشینی متمانەیە بۆ دۆستەكانی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، یان پەككەوتنی هەڵبژاردن چونكە بارودۆخ بەم شێوەیە بێت ناتوانرێت هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.

ئەو پەرلەمانتارە وتی: ئەوەی دەبینرێت لە بەردەوامی هێرشی گروپە چەكدارەكان بریتیە لە شكاندنی بەردەوامی شكۆی عێراق لە ئاسمان و لە زەمین، چونكە ئامانجی ئەم گروپانە ئەوەیە عێراق نەیپەرژێتە سەر كاروباری ئابوری یان سیاسی.

باسی لەوەشكرد، عێراقێكی بەهێز لە چوارچێوەی هەڵبژاردنێكی پاك دەتوانرێت دروست بكرێت ئەوەش دژی خواستی ئەو گروپە چەكدارانەیە.

رۆژی چوارشەممەی رابردوو لەلایەن گروپە چەكدارەكانەوە هێرشكرایە سەر هێزەكانی هاوپەیمانان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر كە هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە، هاوكات رۆژی دواتر واتە پێنج شەممە تەقینەوەیەك لە بەغدا روویدا كە زیاتر لە 20 قوربانی لێكەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا