رێكنەکەوتنی بەغداو هەرێم پەسەندكردنی بودجە دوادەخات

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی هاوپەیمانی سائیرون ئاشكرایكردووە، پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق جیاوازی زۆری دروستكردووە لەنێوان كورد و لیژنەی دارایی و لایەنە سیاسییەكان، بۆیە پێویستیان بە كۆدەنگی سیاسی و كاتی زیاتر هەیە بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدەن.

بەدر زیادی، ئەندامی هاوپەیمانی سائیرون بەمیدیا عێراقییەكانی راگەیاندووە، هەرێمی كوردستان تا ئێستا ئەوەی بۆ بەغدا ئاشكرا نەكردووە كە بۆ چەند ڕۆژ پەسەندكردنی بودجە دوا بخات.

وتوشیەتی: موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان پارێزراوە و هیچ دواكەوتنێكی تێدا نییە و چەند مانگێكیش بەردەوام دەبن چونكە ئەو موچانە لە جێی خۆیدایە ، تەنانەت ئەگەر دەنگدان لەسەر بودجەی گشتیش دوا بكەوێت.

ئەو پەرلەمانتارە باسی ئەوەشیكردووە، هەرێمی كوردستان تا ئێستا قەرزەكانی خۆی نەداوەتەوە، كێشەكەش پەیوەندی بە ئاشكرابوونی هەرێمی كوردستان هەیە لە بونی سەرچاوە نەوتی و نا نەوتیەكانی بۆ بەغدا و ئەوەش بۆتە هۆكار بۆئەوەی تا ئێستا هیچ ڕێككەوتنێك نەكراوە و بەو هۆیەشەوەپەسەندكردنی بودجە بۆ چەند ڕۆژێكی تر دوا دەكەوێت.

رۆژی پێنج شەممە 4_2_2021 لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی 2021 ی پەسەندكرد و ئامادەی كرد بۆئەوەی لە پەرلەمان خوێندنەوەی دووەمی بۆبكرێت و بخرێتە دەنگدانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا