پەرلەمانی عێراق چاوەڕێی ناردنی پرۆژە یاسای بودجەیە

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ داوای قەرزكردنی ٢٧ ترلیۆن دینار لەخۆدەگرێت.

لەوبارەیەوە جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ كە چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ بگاتە پەرلەمان، داوای حكومەت بۆ قەرزكردنی ٢٧ ترلیۆن دینار بەپێی رەشنووسی پێشوو لەخۆدەگرێت.

ئاماژە بەوەشدەكات، ئەو قەرزە نوێیە ئەنجامی نەبوونی سەرچاوەی پێویستە بۆ پارەداركردنی بودجەی عێراق، بۆیە ئەگەر رێگەچارەی پێویست بۆ زیادكردنی سەرچاوەكانی پارەداركردن نەدۆزرێتەوە ئەوا حكومەت لەماوەی مانگەكانی داهاتوو و ساڵی داهاتوودا قەرز دەكات.

كۆتایی مانگی حوزەیرانی رابردو، پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە، پرۆژە یاسای قەرزی دەرەكی و ناوخۆیی پەسەند كرد، هاوكات، بەپێی یاسای كورتهێنانی بودجە، رێگە بە حكومت دەدرێت بڕی پێنج ملیار دۆلار قەرزی دەرەكی و ١٥ ترلیۆن دینار قەرزی ناوخۆیی بكات.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک