هەڵوەشانەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە بەدوور دەزانرێت

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق هەڵوەشانەوەی كۆی پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە بەدوور دەزانێت و پێی وایە سبەینێش دادگای باڵای فیدراڵی پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكە دوادەخات.

بەهار مەحمود، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئەگەری هەڵوەشانەوەی هەڵبژاردن ئەگەرێكی دوورە هەرچەندە پاساوی یاسایی لەبەردەستی دادگای فیدراڵیدا هەیە بۆئەوەی پشتی پێببەستێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنەكە ، پاساوەكەش ئەوەیە بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەلایەن مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانەوە دراوە لە كاتێكدا بەپێی ماددەی 64 دەستوور نابێت سەرۆكوەزیران بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختە بدات، ئەمە پاساوێكە لەبەردەستی دادگای فیدراڵی بەڵام پێم وانییە دادگاكە ئەم پاساوە یاساییە بە كاربهێنێت.

بەهار مەحمود، وتی: ئەگەر بێت و هەڵبژاردنی پێشوەختە بە هەر هۆكارێك هەڵبوەشێنرێتەوە عێراق دەكەوێتە بگرە و بەردەیەكی ترەوە ئایا خولی پێشووی پەرلەمان دەتوانێت دەست بەكارببێتەوە یان هەڵبژاردنێكی دیكە ئەنجام دەدرێت.

وتیشی: هەرچەندە دادگای باڵای فیدراڵی بڕیارە سبەی كۆببێتەوە پێم وانییە سبەینێش بڕیار لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكە بدات، چونكە نایەوێت ببێتە بەشێك لە ململانێی هێزە رازی و نا رازییەكان لە دەرەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختە، بەڵكو چاوەڕێ‌ دەكات لایەنە رازی و ناڕازییەكان بگەنە رێككەوتن ئەوكاتە دەرەنجامی هەڵبژاردنەكە پەسەند دەكات.

هەرچەندە بڕیار بوو رۆژی یەكشەممە 26_12_2021، دادگای فیدڕاڵی بڕیاری خۆی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردن یەكلابكاتەوە، بەڵام بە بەهانەی ئەوەی رۆژی یەكشەممە كەوتە بەر پشوو، بڕیارەكە بۆ رۆژی دووشەممە دواخرا، پێشبینی دەكرێت دادگا ئەنجامی هەڵبژاردن بەگشتی پەسەندبكات، بەڵام یەكلاكردنەوەی ئەنجامی هەندێك سندوقی دەنگدان كە تانەیان لەسەرە بۆ كاتێكی تر دوابخات، لە هەموو حاڵەكاندا دەرگا لەسەر دەستبەكاربوونی خولی نوێی پەرلەمان دەكرێتەوە، لایەنە شیعە ناڕازییەكان لە ئەنجامی هەڵبژاردن، لەلایەك هەڕەشەی بایكۆتكردنی پرۆسەی سیاسی دەكەن، لەلایەكی تر سەرقاڵی دانوستانن لەگەڵ موقتەدا سەدرو كوردو سوننەدا بۆ پێكهێنانی حكومەت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا