پەرلەمانی عێراق لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار هۆشداری دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، ڕەنگدانەوەی شكستی حكومەتە و بەڵگەیە لەسەر بوونی یاریی كردن بە نرخی دراو لەلایەن كەسانی خاوەن هەژموونی سیاسی و حزبییەكانەوە، ئەندامێكی لیژنەكەش هۆشداری دەدات و دەڵێت،  پێویستە حكومەت رێگری بكات لەیاری كردن بەنرخی دراوەكانەوە

محەمەد ئببراهیم، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاندووە، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بەغدا و هەندێك لە پارێزگاكانی دیكەی عێراق بەڕێژەیەكی زۆر، شكستی حكومەت دەسەلمێنێت لە كۆنترۆڵكردنی بازاردا ئەوەش بەڵگەیە لەسەر بوونی یاری كردن بە نرخی دۆلار و مەوادی خۆراكی و ئەو كاڵایانەی لەبازاڕدان مامەڵەیان پێوەدەكرێت جا كاڵاكان هی بازرگانان بن یان ئەوانەی هەژموونی سیاسی و حزبییان لەعێراقدا هەیە.

ئاماژەی بەوەشكردووە،بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ناڕەزایی گەورەی بەدوادادێت، ئەویش بەهۆی زۆربوونی ڕێژەی بێكاریی و زۆربوونی رێژەی هەژاری لەعێراق بۆیە پێویستە لەسەر حكومەت پەلە بكات لە دانانی میكانیزم و پلانی گونجاو بۆ دەستگرتن بەسەر بازاڕ و ڕێگرتن لەوانەی دەیانەوێت یاریی بەنرخی دراوەكانەوە بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا