هاوپەیمانی كوردستان گوتارێكی نیشتمانی و نەتەوەیی بۆ ناوچە دابڕاوەكان هەیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سكرتێری مەكۆی كەركوكی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت، هاوپەیمانی كوردستان گوتارێكی روونی نیشتمانی و نەتەوەیی بۆ ناوچە دابڕاەوەكان ئامادەكردووە، بەو پێیەی كێشەی ئەم ناوچانە پرسێكی نیشتمانی و نەتەوەییە و ناوچەكەدابڕاوەكان لەبەردەم تەحەدیاتی گەورەدایە.

محەمەد نەسرەدین، سكرتێری مەكۆی كەركوكی بزوتنەوەی گۆڕان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: هاوپەیمانی كوردستان لە قۆناغی دروستكردنی لیژنە سەرەكی و لاوەكییەكانە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، ئەوەی هەیە لە ئێستادا بریتیە لە كاری هاوبەشی میدیایی، كە میدیای یەكێتیی نیشتمانیی ئەنجامیداوە لەگەڵ كاندیدەكانی هاوپەیمانی كوردستان لە شاری كەركوك، ئەمەش دەبێتە سەرەتایەك بۆ دیاربوونی جێدەستی هاوپەیمانی كوردستان لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

سكرتێری مەكۆی كەركوكی بزوتنەوەی گۆڕان وتی: ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ناوچەیەكی پڕ لە كێشە و هەستیارە ، كێشەی ئەم ناوچەیە وەكو پرسێكی نیشتمانی و نەتەوەیی سەیردەكرێت بۆیە ئێستا لە قۆناغی ئامادەكارین بۆ گوتارێكی نیشتمانی و نەتەوەیی بۆ ئەم ناوچانە وەكو هاوپەیمانی كوردستان.

وتیشی: ئەم گوتارەش رەنگدانەوەی دەبێت لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردن و لە گوتاری سیاسی بەربژێرەكانی لیستی هاوپەیمانی كوردستان.

بڕیارە لە 10/10/2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەمجارەش جیاوازە لە ماوەكانی پێشووی بانگەشەی هەڵبژاردن بەوپێیەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان سێ‌ مانگی داناوە بۆ وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا