لە مێردین هێرش دەكرێتە سەر خێزانێكی هەرێمی كوردستان و پێنج كەس دەبنە قوربانی

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە سنووری پارێزگای مێردینی باكووری كوردستان هێرشی چەكداری كرایە سەر ئۆتۆمبێلێكی هەرێمی كوردستان، بەهۆی هێرشەكەوە چوار هاووڵاتی گیانیان لە دەستداوە و یەكێكی تر برینداربووە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 19_1_2023 لە شارۆچكەی نسێبینی سەر بە پارێزگای مێردینی باكووری كوردستان، چوار هاووڵاتی خەڵكی دهۆك لە ئۆتۆمبێلەكەیاندا كوژران.

ئەو كەسانەی هێرشیان كراوەتەسەر بەهۆی دەستڕێژی گوللـەوە كوژراون و برینداركراون.

ناوی كوژراوەكان: ( واحیدە حەیدەر، تەمەن 65 ساڵان، حاجی عەبدوڵڵا سالی، تەمەن 65 ساڵ، چیمەن شاهین، هاوسەری حاجی عەبدوڵڵا، هند عەبدوڵڵا، كچی حاجی عەبدوڵڵا) بریندارەكەش ناوی مەلا ئەحمەدە و تەمەنی 44 ساڵانە.

تا ئێستا هیچ لایەنێكی فەرمی لە هەرێمی كوردستان لەسەر ئەو رووداوە هەڵوێستی نەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا