حاڵه‌ته‌كانی توندوتیژی سێكسی دژی پیاوان له‌هه‌رێم له‌هه‌ڵكشاندایه‌

پۆڵەتیك پرێس
لەساڵی رابردوودا (553) سكاڵای توندوتیژی دژی پياوان لە یەكێتی پیاوانی كوردستان تۆماركراوە كە (91) حاڵەتیان كوشتن و خۆكوشتنی پیاوان بووە.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لە شاری سلێمانی ئه‌نجامدرا بورهان عه‌لی، سەرۆكی یەكێتی پیاوان رایگەیاند، هەبوونی كەرەنتینە و نەخۆشی كۆرۆنا و ناردنە ماڵەوەی پیاوان و نەبوونی داهات كاریگەری گەورەی هەبووە لەسەر زیادبوونی توندوتیژییەكان دژ بەپیاوان، ئەوەش وای كردووە سكاڵاكانی ساڵی 2020 روویان لەزیاد بوون كردوە.

بورهان عەلی وتیشی: “لەساڵی رابردوودا (91) حاڵەتی كوشتن و خۆكوشتن لە هەرێم تۆماركراون، له‌ ساڵی‌ 2012شه‌وه‌ ئاماری‌ توندوتیژی‌ دژی‌ پیاوان روو له‌ زیادبوونه‌ و هه‌موو رۆژێك له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان 1 تا 5 پیاو ده‌كوژرێت یان خۆی‌ ده‌كوژێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەكۆی ئە حاڵەتانەی كوشتن و خۆكوشتن كە هەبوون (39) حاڵەتیان لە سلێمانی و (30) حاڵەت لەهەولێرو (13) حاڵەت لەدهۆك و (شەش) حاڵەت لەكەركوك و (سێ) حاڵەتیش لە هەڵەبجە تۆماركراون.

هەر بەپێی ئامارەكەی یەكێتی پیاوان (هەشت) پیاو لەلایەن هاوسەرەكانیان و بەهاوكاری كەسانی تر كوژراون و (52) كەیسی خیانەتی هاوسەری و (20) حاڵەتی فشاری دەرونی و سێكسی تۆماركراون.

بەوتەی بورهان عەلی، بەهۆی دابونەریتی كۆمەڵگەی كوردی زۆرینەی توندوتیژییەكان لەلایەن پیاوانەوە قبوڵكراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا