ئەم بابەتە 45 جار بینراوە
پۆڵه‌تیك پرێس
بەرپرسی سكرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان رایگەیاند، گومانیان له هیچ كه‌س و لایه‌نێكی هه‌رێمی كوردستان نیه له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ر باره‌گاكه‌یان له ناوچه‌ی زرگوێز له قه‌ره‌داغ.
ئارام مودەڕیسی بەرپرسی سكرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بە پۆڵەتیک پرێس رایگەیاند: ئه‌گه‌رچی ئه‌و هێرشه له‌ناوخۆی هه‌رێمه‌وه كراوه‌ته سه‌ر باره‌گاكانمان، گومانمان له وڵاتێكی دراوسێ هه‌یه ده‌ستی هه‌بێت له‌و هێرشه‌دا نه‌ك هیچ كه‌س و لایه‌نێكی ناوخۆیی له هه‌رێمی كوردستان.
ئەو بەرپرسەی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتر چه‌ندین جار به شێوازی جیاجیا هێرش كراوه‌ته سه‌ر باره‌گاكانمان.
جه‌ختیشی كرده‌وه هێرشه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.