” زۆرترین پێشێلكاری لە هەولێر بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە”

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان رایگەیاند، لە ساڵی 2021 دا، 187 پێشێلكاری بەرامبەر رۆژنامەنوسان لە هەرێمی كوردستان و ناوچە كێشە لەسەرەكان تۆماركراون، لەو ژمارەیەش زۆرترین پێشێلكاری بەرامبەر رۆژنامەنوسان لە هەولێر تۆماركراون كە 33 حاڵەت بوە و كەمترین پێشێلكاری لە هەڵەبجە تۆماركراوە كە یەك حاڵەت بووە.

بەپێی ڕاپۆرتەكەی لیژنەی داكۆكی لە مافی ڕۆژنامەنوسان، زۆرترین پێشێلكاری لە پارێزگای هەولێر تۆماركراون كە (33) حاڵەت بووە و لە دوای ئەویش پارێزگای سلێمانی دێت كە(20) حاڵەتی پێشێلكاری بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان تۆماركراوە.

هەربەپێی ڕاپۆرتەكە، لە پاریزگای دهۆك سێ‌ حاڵەت و پارێزگای كەركوك (17) حاڵەت و لە پارێزگای هەڵەبجە یەك حاڵەتی پێشێلكاری هەبوە و لە ڕۆژئاوای كوردستان چوار حاڵەتی پێشێلكاری بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان و دەزگاكانی راگەیاندن تۆمار كراون.

سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستانیش ئەوەشی خستوەتەڕوو كە لە ساڵی 2021 دا، (35) رۆژنامەنووس دەستگیركراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا