ڕاگەیەندراوێك لەمەكتەبی سیاسی یەكێتیەوە دەربارەی پۆستی سەرۆك كۆمار

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راگەیەندراوێكی دەربارەی پرسی سەرۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بڵاوكردەوە.

لە راگەیەندراوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا هاتووە، بۆ هەر پرسێكی ناوخۆیی و نیشتمانیی كە پەیوەندی بە سیاسەت و ئاڕاستەی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە هەبێت، و بەتایبەتی پرسی سەرۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومەتی نوێی ئیتحادی لەعێراق، بە ڕای گشتی ڕادەگەیەنین كە تەنها لێدوان و ڕاگەیاندراوە كانی وتەبێژی ڕەسمی گوزارشت لە سیاسەتی ڕەسمی و دروستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات .

رۆژی 9 ی ئەم مانگە یەكەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو كە تیایدا سەرۆك و هەردوو جێگری سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردران، فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بایكۆتی دانیشتنەكەی كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا