مەكتەبی سیاسی یەكێتی : هیوادارین جەژنی قیامە ببێتە مایەی پتەوكردنی گیانی پێكەوە ژیان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەوە لە پەیامێكدا پیرۆزبایی لە مەسیحییەكان دەكات و ئاماژە بەوەدەكات، هیوادارن ئەم جەژنە ببێتە مایەی پتەوكردنی گیانی پێكەوە ژیانی نێوان گشت ئایینزاكان.

لە پەیامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا هاتووە، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی هەستانەوە(قیامە)ی حەزرەتی مەسیح (سەلامی خوای لەسەر بێت)، پیرۆزبایی گەرمی خۆمان لەگشت مەسیحیەكانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین.

لە بەشێكی تری پەیامەكەدا هاتووە، هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی پتەوكردنی گیانی پێكەوە ژیانی نێوان گشت ئایینزاكان كە تێیدا خوشك و برا مەسیحیەكان گشت سروتە ئاینییەكانی جەژن و بۆنەكانیان بە ئازادی و خۆشیەوە بەڕێبكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا