هاوپەیمانیی سەدر،حەلبوسی،بارزانی راكان جبوری لە پۆستی پارێزگاری كەركوك دەهێڵێتەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دواجار هەوڵەكانی پارتی بۆ مانەوەی راكان جبوری لە پۆستی پارێزگاری كەركوك سەری گرت و لەو چوارچێوەیەدا، راكان جبوری وەكو پەرلەمانتار سوێندی یاسایی ناخوات ، وەسفی عاسی، كاندیدی سەرنەكەوتوی بازنەی سێی پارێزگای كەركوك و سەرۆكی بەرەی عەرەبی، دوو رۆژە لە بەغدایە بە مەبەستی راییكردنی مامەڵە و سوێندخواردنی وەكو پەرلەمانتار تا لە جێگەی راكان سەعید جبوری دەستبەكاربێت.

پێشتر هاوپەیمانی سیادە، كە پارتی لایەنێكی ئەو هاوپەیمانیەیە، بڕیاریدابوو راكان سەعید، پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت، سوێندی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق نەخوات و لە پۆستی پارێزگاری كەركوك بەردەوامبێت، ئەو هەوڵەش بەپێی زیاد لە سەرچاوەیەك، “بەشێكە لە رێككەوتنی هاوپەیمانی سێقۆڵی نێوان سەدر، حەلبوسی و بارزانی.

ئەو سێ لایەنە عیراقییە، لە دوای پەسەندكردنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە، هاوپەیمانێتییەكیان بۆ دروستكردنی حكومەتی زۆرینەی نیشتیمانی راگەیاند و هەر لەو چوارچێوەیەشدا لە 9ی كانونی دووەم، پۆستەكانی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراقیان لە نێوان خۆیاندا یەكلاییكردەوە.

هاوپەیمانی سیادە، لایەنێكی سەرەكی ئەو رێككەوتنەیە و هەردوو سەركردەی سوننە، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و خەمیس خەنجەر سەرۆكایەتی دەكەن، هاوپەیمانی عەرەبیش كە راكان سەعید سەرۆكایەتی دەكات لە ئێستادا بەشێكە لە هاوپەیمانی سیادە.
بەپێی رێككەوتنی نێو هاوپەیمانی سیادە، “هەر كاتێك راكان سەعید داوای گەڕانەوە بۆ پەرلەمانی عێراق بكات، ئەوا دەبێت وەسفی عاسی لە ئەندامێتی پەرلەمان بكشێتەوە، بۆ ئەوەی راكان سەعید ببێتە پەرلەمانتار.

بەپێی ئەو زانیاریانەی “كەركوك ناو” بڵاوی كردووەتەوە، وەسفی عاسی، كاندیدی سەرنەكەوتوی بازنەی سێی پارێزگای كەركوك و سەرۆكی بەرەی عەرەبی، دوو رۆژە لە بەغدایە بە مەبەستی راییكردنی مامەڵە و سوێندخواردنی وەكو پەرلەمانتار تا لە جێگەی راكان سەعید جبوری دەستبەكاربێت.

بەپێی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، كاندیدی براوەی هەڵبژاردنی پەرلەمان، پابەندە بە سوێندخواردنی دەستوری لە ماوەی مانگێكدا لە دوای یەكەم دانیشتنی پەرلەمانەوە، بە پێچەوانەوە ئەگەر سوێندی نەخوارد، كورسییەكەی بە كاندیدێكی دەرنەچوو پڕدەكرێتەوە كە خاوەنی زۆرترین دەنگی هەمان بازنەی هەڵبژاردنە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی شوبات، مانگێك تێپەڕی بەسەر یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق كە لە 9ی كانونی دووەم بەڕێوەچوو، بەوەش دەبێت شوێنەكەی راكان سەعید لە پەرلەمانی عێراق، بە وەسفی عاسی پڕبكرێتەوە، ئەمەی دووەمیان خاوەنی زۆرترین دەنگی دەرنەچوی هەمان بازنەی هەڵبژاردنە.

پێشتر و لە 26_8_2021 پۆڵەتیك پرێسی پلانی مانەوەی راكان جبوری لە پۆستی پارێزگاری كەركوك ئاشكرا كرد ئەگەر هاتوو سەركەوتنی بەدەستهێنا بۆ پەرلەمانی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا