حزبی شیوعی:پێویستە بەرەی ناڕازی جێگرەوەی دەسەڵات لە هەرێم دیاری بکات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان دەڵێت، ئەوەی لە هەرێمی كوردستاندا روودەدات ئاماژەیە بۆ بوونی حوكمێكی تۆتالیتار و دیكتاتۆریەت، بەڵام نابێت رەشبین بین، زۆرینەی خەڵكی كوردستان لە رۆژنامەنووسان و چالاكوانان و بەشێك لە هێزە سیاسییەكان لە بەرەی رووبەڕووبوونەوەی دەسەڵاتن،كە ئیتر پێویستە ناڕەزایەتیەكان لە ئاستی بەیاننامە تێبپەڕێت و ناڕەزایەتییەكی پۆپۆلیسیتیش نەبێت .

هیوا عومەر، ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی راڤەی پۆڵەتیك لە رادیۆی پۆڵەتیك وتی: پرسی ئازادی رادەربڕین لە هەرێمی كوردستان لەبەردەم پاشەكشێیەكی گەورەدایە، كاتێك هەرێمی كوردستان رووبەڕووی پاشەكشێ‌ بوویەوە كە قەیرانی سیاسی و ئابوری سەری هەڵدا، كە ئیئتلافی حوكمڕان دانی پێدانانێن.

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان وتی: زۆربەی وڵاتان كە رووبەڕووی قەیران دەبنەوە دانی پێدادەنێن، چونكە سەرەتای گۆڕانكاری و چاكسازی بەوەدەبێت كە لە قەیراندا بوویت دانی پێدابنێیت، ئەگەر دانی پێدانەنێت و بەردەوام بێت سەردەكێشێت بۆ دۆخێكی دیكە كە بریتیە لە قەیرانی گشتگیر.

وتیشی: ئەوەی لە هەرێمی كوردستاندا روودەدات ئاماژەیە بۆ بوونی حوكمێكی تۆتالیتار و دیكتاتۆریەت، بەڵام نابێت رەشبین بین، زۆرینەی خەڵكی كوردستان لە رۆژنامەنووسان و چالاكوانان و بەشێك لە هێزە سیاسییەكان لە بەرەی رووبەڕووبوونەوەی دەسەڵاتن، ئەم رووبەڕووبوونەوەیەش زیندوێتی كۆمەڵگەكەی ئێمە پیشان دەدات.

ئەوەشی خستە روو، ئەوەی هەیە دەبێت بگۆڕدرێت لە دیاردەی گلەیی و رەخنە لە دەسەڵات، چیتر نابێت خەون لەسەر دەسەڵاتێك هەڵبچنیت كە زیاتر لە چارەكە سەدەیەكە تاقیكراوەتەوە، كاتی ئەوە هاتووە بزوتنەوەی ناڕەزایەتی كۆمەڵایەتی و ئەو هێزە سیاسییانەی خۆیان بە پاڵپشت لە ناڕەزایەتییەكان دەزانن بیر لە خۆرێكخستن و دروستكردنی بەرەی سێیەم بكەنەوە، كە ئیتر پێویستە ناڕەزایەتیەكان لە ئاستی بەیاننامە تێبپەڕێت و ناڕەزایەتییەكی پۆپۆلیسیتیش نەبێت، كە دواجار نائومێدی لێدەكەوێتەوە، بەڵكو پێویستە جێگرەوەیەك پێنشیار بكات كە لەگەڵ بارودۆخی ئەمڕۆی كوردستان بگونجێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا