“هەر بازرگانێك بەنزین بە 500 بهێنێت لە باج و گومرگ دەبەخشرێت”

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە ماوەیەكی كورتدا نرخی بەنزین جێگیر دەكرێت و دادەبەزێت، هەر بازرگان و كەسێكیش بیەوێت بەنزینی 500 دیناری هاوردە بكات و بەو نرخە بیفرشێت لە باج و گومرگ دەبەخشرێت.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە میدیاكانی پارتی راگەیاند: لە ماوەیەكی زۆر كورتدا نرخی بەنزین جێگیر دەكرێت، هەندێ شت هەیە لەدەرەوەی ئیرادەی حكومەتە وەك بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهان.

وتیشی: پاڵپشتی هەر بازرگانێك دەكەن كە بەنزین هاوردە بكات و بە 500 دینار بیفرۆشێت، لە گومرگ و باجیش دەبەخشرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا