پۆڵه‌تیك پرێس
نووسینگه‌ی وه‌زیری دارایی عێراق رۆژی هه‌ینی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، تاكه بژارده له‌به‌رده‌م حكومه‌تدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران قه‌رزكردنه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقدا هاتووه: له ئێستاوه تا كۆتایی 2020 وه‌زاره‌تی دارایی هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌ی له‌به‌رده‌ست نیه جگه له قه‌رزكردن بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، هه‌موو بژارده‌كانی دیكه‌ی وه‌ك زیادكردنی داهات له گومرگ و باج و پاره‌ی كاره‌با ناتوانن كێشه‌كه چاره‌سه‌ربكه‌ن.
حكومه‌تی عێراق داوای له په‌رله‌مانكردووه رێگه‌ی بدات قه‌رزی ده‌ره‌كی بكات بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، په‌رله‌مانیش ئه‌و بڕه‌ی حكومه‌ت داوای ده‌كات كه بریتیه له 41 ترلیۆن دینار به‌زۆری ده‌زانێت و ئاماده‌نیه رێگه به حكومه‌ت بدات ئه‌و قه‌رزه بكات.