هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لەشاری هەولێر دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گیرا، کە تابلۆکەی ساختەکرابوو.

ئەمڕۆ شەممە4ی ئایار، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد،” تیمەکانی هاتووچۆ دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گرت، کە تابلۆکەی ساختەکرابوو”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەئێستادا لە گۆڕەپانی دەست بەسەرداگرتن ئۆتۆمبێلەکە راگیراوە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی دەگیرێتەبەر.

جەختیکردەوە، ئاگاداری شۆفێران دەکەنەوە، بەهیچ جۆرێک دەستکاری تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان نەکەن و تابلۆی ساختە بەکارنەهێنن، چونکە لە ڕووی یاساوە ساختە کردنی تابلۆ بە تاوان هەژمار دەکرێت و ڕووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە و سزای توندی لەسەرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا