پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 18ی ئایاری 2024 ، پەرلەمانی عێراق،  کۆببێتەوە و سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێرێت و دووەم خوێندنەوەش بۆ هەمواریی دووەمی یاسای کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بکات.

بەگوێرەی ئەو کارنامەیەی بڵاو کراوەتەوە، بڕیارە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق کاتژمێر (1:00) ی دوای نیوەڕۆ دەست پێ بکات و تەوەری یەکەمی دانیشتنەکەش خوێندنەوەی دووەمە بۆ پرۆژە یاسای پشووە فەرمییەکان. هەروەها بڕگەی دووەمی دانیشتی ئەنجوومەنەکە دووەم خوێندنەوەیە بۆ هەمواریی دووەمی یاسای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ژمارە 31ی ساڵی 2019کە لەلایەن لیژنەی یاسایی ئامادەکراوە.

لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا بڕیارە پرۆسەی دەنگدان و هەڵبژاردن بۆ سەرۆکێکی نوێی پەرلەمانی عێراق بکرێت کە زیاتر لە شەش مانگە بێ سەرۆکە و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ ئەو پۆستە لە نێوان هەر یەک لە مەحموود مەشهەدانی و سالم عیساوی یەکلایی بکرێتەوە.

لە 14ـی تشرینی دووەمی 2023، دوای بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق و کۆتایی هێنان بە ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی لە پەرلەمانتاریی و پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، پەرلەمانی عێراق چوار جار بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ کۆبووەوەتەوە بەڵام هەر چوار جارەکە شکستیان هێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا