دەستەی ژینگەی هەرێم فەرمانبەرانی ناچار بە پەنجەمۆر دەكات

پۆڵەتیك پرێس

سەرەڕای دواكەوتنی مووچە بۆ ماوەی دوو مانگ، بەڵام فەرمانگەی دەستەی ژینگەی هەرێم فەرمانبەرانی ناچار بەوە دەكات لەكاتی چوونیان بۆ دەوام پێویستە پەنجەمۆر بكەن.

ئەحمەد محەمەد وتەبێژی پاراستن و چاكردنی ژینگە بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، هەر فەرمانبەرێك پلەیەكی وەزیفی هەبێت لە هەفتەیەكدا رۆژێك یان دوو رۆژ دەوام دەكات ئەو دوو رۆژەش كە بۆی دیاریكراوە پێویستە كاروباری هاوڵاتیان و بەرپرسیارێتی خۆی بەڕێوەببات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، دانانەوەی پەنجەمۆر لە سەر پێشنیاری بەڕێوەبەری كارگێری‌و یاسایی‌و دارایی دەستەكە بووە بە واژۆی سەرۆكی دەستەی ژینگە دانراوەتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بەهۆی دابەشنەكردنی مووچە لەلایەن حكومەتەوە فەرمانبەرانی هەرێم لە دۆخێكی خراپدان، لە هەندێك فەرمانگەش بایكۆتی دەوام كراوە، بەڵام لە هەندێك شوێنی دیكەش رێو شوێن لەبەرامبەر فەرمانبەران گیراوەتەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا