پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكه‌ی پۆلیسی تاسڵوجه تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه له‌لایه‌ن دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌ركوكه‌وه به‌پێی مادده‌ی 406 داواكراو بوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوای ئەوەی بڕیاری ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێك له‌لایه‌ن دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌ركوكه‌وه گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ھێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەستپێكردوو سەرەنجام توانرا لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی تاسڵوجه‌وه تۆمه‌تبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
ئەوەشهاتووە لە ئێستادا تۆمەتبار (م، ح، ح لەدایكبووی 1982) بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕه‌وانه‌ی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.