تەندروستی سلێمانی: لەشەوی سەری ساڵدا 25 تیمی فریاکەوتنی خێرایی تەندروستی لە ئامادەباشیدا دەبن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە30ی کانونی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، 25 تیمی فریاکەوتنی خێرایی تەندروستی سلێمانی لەشەوی سەری ساڵی نوێدا لەحاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن .

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە،” لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ هاتنی سەری ساڵی نوێی زایینی، بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی پلانی پێویستی داناوە بۆ ئەو بۆنەیە و رێوشوێنی پێویستی گرتۆتەبەر و لەسەر فەرمانی بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەرجەم تیمە تەندروستییەكان دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشی بۆ شەوی سەری ساڵی نوێ”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەو چوارچێوەیەدا لەسەری ساڵی نوێ سێ تیمی تەندروستی ئامادەییان دەبێت لەبەردەم ماجدی مۆڵ و فامیلی مۆڵ و لای باخی گشتی دوو تیمی تەندروستی لێدەبێت و دوو تیمی تەندروستیش لەبەردەم باخی نالی دەبن و لەشەقامی سالم و سەهۆڵەكە سێ تیمی تەندروستی لێدەبێت و لای شارەوانی سلێمانی دوو تیمی لێدەبێت و لەسەرچناری دووتیمی لێدەبێت و هەروەها11تیم لەسەنتەری فریاكەوتنی خێرای ژمارە 122 لەخزمەتی هاوڵاتیاندا دەبن.

جەختیکردەوە، لەسەری ساڵی نوێ تیمە تەندروستیەكان لەسەرجەم نەخۆشخانە و بەشی فریاكەوتن لەحاڵەتی ئامادەباشیدادەبن و هاوڵاتیان دەتوانن لەكاتی حاڵەتە لەناكاوەكان پەیوەندی بكەن بە سەنتەری فریاكەوتنی خێرای ژمارە 122.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا