وەزارەتی تەندروستی عێراق لەبارەی یارییە ئاگرینەکان هۆشداری دەدات

پۆڵەتیک پرێس 

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە31ی کانونی یەکەم، وەزارەتی تەندروستی عێراق، لەبارەی مەترسی یارییە ئاگرینەکان و بەکارهێنانیان لەسەری ساڵی 2024دا هۆشداری دەدات.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرایکرد،” دایکان و باوکان پێویستە هاوکار بن و ڕێگری لە کڕینی یارییە ئاگرینەکان لە سەری ساڵدا بکەن، چونکە مەترسییەکی راستەقینە لەسەر سەلامەتی منداڵەکانیان دروست دەکەن و ساڵانە سەدان کەس برینداردەبن”.

ئاماژەی بەوەکرد، فڕێدانی ئەو یارییانە بە هەرەمەکی، فشارێکی زۆر لەسەر دامەزراوە تەندروستییەکانمان دروست دەکەن، بەتایبەتی بنکە تەندروستییەکان و بەشەکانی فریاکەوتن.

ڕوونیکردەوە، لەژێر چاوێری و بەدواداچوونی ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی، هەموو دامەزراوەکانی وەزارەتی تەندروستی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر حاڵەتێکی لەناکاوی تەندروستی ئامادەن، هەروەها وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد ڕێوشوێنی یاسایی خۆپارێزی بگرنەبەر و لێپرسینەوە لە سەرپێچیکاران بکەن بۆ سنوردارکردنی بڵاوبوونەوەی ئەم یارییە مەترسیدارانە و فرۆشتیان لە بازاڕە ناوخۆییەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا