مەسرور بارزانی: لە كۆتایی ساڵی 2025 كارە خزمەتگوزارییەكان بە ئەلكترۆنی دەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، عێراق بە دۆخێكی ناخۆشدا تێدەپەڕێت و هۆكارەكانیش زۆرن هەندێك لەوانەیە كاریگەری دەرەوەی عێراقن لەسەر عێراق.

رۆژی سێشەممە، 1_11_2022 مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە میانی پانێڵێكدا لە دیداری مێری بە ناونیشانی داهاتوو و بەرەوپێشچوونی هەرێمی كوردستان ستراتیژ و ئاستەنگ و هەل، قسەی كرد و باسی لە كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، ئاڵنگارییەكانی بەردەم حكومەتی نوێی عێراق، جێبەجێكردنی ماددەی 140، بە ئەلیكترۆنیكردنی خزمەتگوزارییەكان، دابەشكردنی مووچە، گرنگیدان بە كەرتەكانی كشتوكاڵ، گەشتوگوزار و پیشەسازیی، یاسای نەوت و گاز، پڕۆژەی حكومەت، كەمكردنەوەی گەندەڵی كرد.

مەسرور بارزانی وتی: یەكێك لەو شتانەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كاری باشیان تێدا كردووە بابەتی بەدیجیتاڵكردن و بەئەلیكترۆنیكردنی خزمەتگوزارییەكانە، كۆتایی ساڵی 2025 لە كوردستان ئیدی هەموو كارە خزمەتگوزارییەكانی بە شێوەیەكی دیجیتاڵی و ئەلیكترۆنی دەكرێن و هیچ كاغەزی تێدا بەكارناهێندرێت.

لە رووی فرەچەشنكردن یان هەمە جۆركردنی ئابوورییەوە، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، پێم وایە لەو سێ ساڵە ئەزموونێكی سەركەووتوومان هەبووە كە تەنیا بیرمان لەوە نەكردووەتەوە پەرە بە كەرتی نەوت و گاز بدەین، بەڵكو هاتووین گرنگییەكی زۆرمان بە كەرتی كشتوكاڵ، گەشتوگوزار، پیشەسازی داوە.

سەبارەت بە بابەتی ناوچە كێشەلەسەرەكان، مەسرور بارزانی باسی لەوە كرد، هەموومان دەزانین بەپێی دەستوور ماددەی 140 دیاریكراوە بە چ شێوەیەك چارەسەر دەكرێت، بەڵام تاوەكو ئێستا حكومەتی فیدراڵی نەهاتووەتە پێش بۆ جێبەجێكردنی ئەو ماددەیە، وەكو لە دەستوودا هاتووە. ئەگەر نییەتی باش لە حكومەتی فیدراڵیدا هەبێت، بێگومان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەییمان هەیە و دەتوانین چارەسەری ئەم كێشەیەش بكەین؛ ئەوەش بە چەند قۆناغێك دەكرێت كە لە دەستووردا هاتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا