رۆژنامەیەكی ئەمریكی ناكۆكی لەپلانەكانی ئەمریكاو ئیسرائیل ئاشكرا دەكات لەبارەی داهاتووی غەززە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژنامەیەكی ئەمریكی دەڵێت، ئەمریكا و ئیسرائیل بۆچوونی جیاوازیان لەبارەی پلانی درێژخایەنی تایبەت بە داهاتووی كەرتی غەززە و چارەسەری دوو دەوڵەت هەیە.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا باسی لەوەكردوە، لە ئێستادا ئەمریكا پاڵپشتی لە ئیسرائیل دەكات، بۆئەوەی یەكگرتوویی هاوپەیمانەكانی لە دژی ئێران و ڕوسیا و چین بپارێزێت، بەهۆی زیادبوونی رەخنەی دیموكراتەكانیش، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا ناچاربووە سیاسەتی خۆی لەبارەی شەڕی غەززەوە بگۆڕێت.

ئەوەشی خستووەتەڕو، ئیدارەی ئەمریكا ئیسرائیلی ناچار كردووە لە هێرشەكانی بۆسەر كەرتی غەززە، قوربانیانی مەدەنی كەم بكاتەوە، هێرشی زیاتریش بۆ سەر سەركردەكانی حەماس ئەنجام بدات.

لەبارەی پلانی درێژخایەنی تایبەت بە غەززە و فەڵەستینیش، رۆژنامە ئەمریكییەكە ئاشكرایكردووە، پلانی درێژخایەنی واشنتۆن دروستكردنی دەوڵەتە بۆ فەڵەستینییەكان، بەڵام پلانی درێژخایەنی ئیسرائیل لەم كاتەدا لە لەناوبردنی تواناكانی حەماس و كۆنتڕۆڵكردنی كەرتی غەززدا خۆی دەبینێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا