تەندروستیی: کۆرۆنای ئۆمیکرۆن هێشتا نەگەیشتووەتە عێراق

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی کەرخ رایگەیاند، ئامادەکاری کراوە بۆ روبەڕوبوونەوەی پەرەسەندنەکانی کۆرۆنا و تا ئێستاش گۆڕاوی ئۆمیکرۆن نەگەیشتووەتە عێراق.

جاسب لەتیف حجامی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی کەرخ رایگەیاند، “بڕیاری راگرتنی هاتوچۆ و راگەیاندنی کەرەنتین جارێ کاتی نەهاتووە، بەڵام ئەگەر حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا بەشێوەی بەرفراوان زیادبکەن، بەدڵنیایی بڕیاری نوێ لەلایەن لیژنەی باڵای تەندروستیی و سەلامەتی نیشتیمانییەوە دەردەکرێت، بەڵام هاوشێوەی بڕیارە کۆنەکان نابێت”.

وتیشی: پێشبینی ناکەم جارێکی دیکە بڕیاری راگرتنی هاتوچۆ و داخستن بدرێت، چونکە لەماوەی رابردوودا ئەو بڕیارە بەشێوەیەکی نەرێنی کاریگەری لەسەر کاروباری دەزگا حکومییەکان و کەرتە تایبەتەکان و ژیانی هاوڵاتیان دا.

ئاشکراشی کرد، هیشتا گۆڕاوی ئۆمیکرۆن نەگەیشتووەتە عێراق، بەڵام هەر دەگات وەک چۆن سەرجەم گۆڕاوەکانی دیکەی کۆرۆنا گەیشتنە عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا