ئەمریکا: هیچ کەس مافی ئەوەی نییە دەستکاری پارەکانی عێراق بکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، پارەکانی بانکەکە لەلایەن ئەمریکاوە پارێزبەندی هەیە. دەشڵێت، “هیچ لایەنێک ناتوانێت دەست بەسەر پارەکانی عێراقدا بگرێت”.

ئەو بانکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ” لایەنە یاساییەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراقیان دڵنیا کردەوە کە هەموو یەدەگ و دراوەکانی بانکی ناوەندی عێراق پارێزراون و لە لایەن هیچ کەسێکەوە دەستیان بەسەردا ناگیرێ و بەرگری لە پارێزبەندی ئەو پارانە دەکەن و ئەم یەدەگانە ناتوانرێت دەستکاری بکرێن ” .

ئەم ڕاگەیەندراوە لەکاتێکدایە پارێزگاری بانکی ناوەندی یاوەری ئەو شاندەی عێراق دەکات کە مستەفا کازمی سەرۆکایەتی دەکات و بە سەردانێکی فەرمی لە واشنتنن.

ئاماژە بەوەش کراوە، “ئەو لایەنە یاساییە ئەمریکیانە جەختیان لەوە کردووەتەوە بەپێی ئەو یاسانەی ئەمریکا پەیڕەویان لێ دەکات پارەکانی عێراق پارێزراو دەبن، بەڵێنیش دراوە بە پاراستنی پارەکانی ناو بانکە ناوەندییەکان و بانکەکانی دەوڵەتانی دیکە.

لە ئێستادا حکومەتی عێراق هەوڵ دەدات ئەو قەرزانە هەڵبوەشێنێتەوە کە لە ماوەی حوکمی ڕژێمی سەدام حسێن بەسەریدا سەپێنراوە، قەرزەکان دەگاتە 120 ملیار دۆلار، بەشێکی بۆ قەرەبووی ئەو جەنگە بەردەوامانەیە کە ڕژێمی سەدام بەرامبەر وڵاتان و دراوسێکانی و بازرگانان دەیسەپاند.

لە بەرامبەردا هەندێک لە دەوڵەتان و بازرگانان داوا دەکەن دانەوەی قەرزەکانیان بەردەوام بێت و لە حاڵەتی ڕاگرتنیدا هەڕەشەی ئەوە دەکەن لە دادگای نێودەوڵەتی داوای یاسایی  لەسەر عێراق تۆمار دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا