باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا: نیگەرانم لە بارودۆخی عێراق

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا نیگەرانی خۆی لەبارەی دۆخی سیاسی عێراق دەربڕی و پێشوازی لە هەر هەوڵێكی گفتوگۆش لەمبارەیەوە دەكات.

مارك برایسۆن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: بەهۆی پێشهات و گرژییە سیاسییەكانی عێراق، نیگەرانم.

برایسۆن لە تویتەكەیدا دەڵێت: پێشوازی گەرم لە هەر هەوڵێكی گفتوگۆ دەكەم، هانی هەموو لایەكیش دەدەم كاربكەن بۆ رزگاركردنی عێراق لەم قەیرانە سیاسییە.

داواش دەكات بە پشتبەستن بە دەستوور، حكومەتێك پێكبهێنن و لە خزمەتی هاووڵاتیانی عێراقدا بێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک