دادگای فیدراڵی بڕیارێکی نوێی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەرکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە وەڵامی سکاڵایەکی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بڕیاریدا بە راگرتنی کارکردن بە بڕگەیەکی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تا کاتی یەکلایبوونەوەی سکاڵاکە.

دادگاکە لە بڕیارەکەیدا کە رۆژی سێشەممە 7ی ئایار 2024 دەریکردووە، کارکردنی بە بڕگەی دوو لە ماددەی 2ی یاسای تۆمارکردنی لیست و بەربژێران لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە 7ی ساڵی 2024 راگرت.

بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی کاتییە و بۆ گۆڕانکارییکردنە لە دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمان (100) بەپێی پارێزگاکان کە بەپێی بڕگەکە بەم شێوەیە دابەشکراوە:

پارێزگای هەولێر: 34 کورسیی پەرلەمانی

پارێزگای سلێمانی: 38 کورسی

پارێزگای دهۆک 25 کورسی

پارێزگای هەڵەبجە: 3 کورسی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا