پۆڵه‌تیك پرێس:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌فه‌رمی داوای له‌چین كردووه، پشكنینی كۆرۆنا له‌كۆمه‌وه بۆ دیبلۆماتكارانی ئه‌مریكی ڕابگرێت.
ژماره‌یه‌ك دیبلۆماتكاری ئه‌مریكی له‌چین، له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌وه پشكنینی كۆرۆنایان بۆ ئه‌نجامدراوه، ئه‌و كاره‌ش ئه‌مریكای توڕه‌كردووه و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به‌فه‌رمی داوای له‌چین كرد، ئه‌و شێوازه پشكنینه ڕابگرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، پشكنینی كۆرۆنا له ڕێگه‌ی كۆمه‌وه بۆ دیبلۆماتكاره ئه‌مریكییه‌كان، لێدانه له شكۆی ئه‌وان.
حكومه‌تی چین له‌سه‌ر ئه‌و پرسه هاتووه‌ته سه‌رخه‌ت و به‌ڵێنی به ئه‌مریكا داوه، پشكنینی كۆرۆنا له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌وه بۆ دیبلۆماتكاره ئه‌مریكییه‌كان ڕابگرێت.
به‌رپرسانی ته‌ندروستی چین له‌مدواییه‌دا شێوازێكی نوێی پشكنینیان بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا خسته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌ویش پشكنینه له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌وه، ئه‌و پزیشكانه پشكنینه‌كه به شێوازێکی باش وه‌سفده‌كه‌ن بۆ زوو ده‌ستنیشانكردنی تووشبووانی كۆرۆنا.