“گواستنەوەی خێزانەکانی کەمپی هۆڵ بۆ عێراق بە فشاری ئەمریکا بووە”

پۆڵەتیک پرێس

لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، گواستنەوەی خێزانە داعشەکانی کەمپی هۆل لە سوریاوە بۆ عێراق بە فشاری ئەمریکا ئەنجامدراوە.

لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، پرساندنی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق لەبارەی گواستنەوەی خێزانەکانی کەمپی هۆل لە سوریاوە بۆ عێراق ئەنجامداوە.

کاتع ڕوکابی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، ” گواستنەوەی سەدان خێزانی کەمپی هۆڵ لە سوریاوە بۆ کەمپی جودعەی عێراق تەنها بە فشاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجامدراوە”.

وتیشی، ” بیانووی حکومەتی عێراق بۆ گەڕاندنەوەی ئەو خێزانانە ئەوە بووە لەڕێگەی کردنەوەی ناوەندەکانی ڕاهێنان و خولی پەرەپێدانەوە دووبارە ئامادەیان دەکاتەوەو تێکەڵی کۆمەڵگەیان دەکاتەوە”.

ڕۆژی ٢٥ ی ئایاری ڕابردوو، ١٠٠ خێزانی ئاوارەی کەمپی هۆڵ لە ڕۆژئاوای کوردستان کە لە ٥٠٠ کەس پێکهاتبوون گەڕێنرانەوە بۆ خاکی عێراق و لە کەمپێکی پارێزگای نەینەوا جێگیرکراون، گەڕاندنەوەیان ناڕەزاییەکی بەرفراوانی بەدوای خۆیدا هێنا.

کەمپی هۆڵ یەکێکە لە گەورەترین کامپەکان کە خێزان و ئەندامانی داعشی لە  ڕۆژئاوای کوردستان تێدا نیشتەجێیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا