وەزیری تەندروستی هەرێم: سەرقاڵی چاكسازین لە كەرتی تەندروستیدا

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری تەندروستی هەرێم دان بەوەدا دەنێت كەرتی تەندروستی هەرێم پێویستی بە پێداچونەوە هەیەو ئاماژە بەوەشدەكات، سەرقاڵی چاكسازین لەو كەرتەدا.

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كەرتی تەندروستی لەهەرێمی كوردستان لەسەرجەم بوارەكاندا پێویستی بە رێكخستنەوە هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەیانەوێت لەرێگەی چەند پرۆژە یاساكەوە كە ئاڕاستەی پەرلەمانی دەكەن رەوشی تەندروستی بەرەو باشتر ببەن.

وتیشی، “سەرقاڵی چاكسازین لە سیستمی تەندروستی بەتایبەت لەبواری دەرمان و خۆراك دەست بەو چاكسازییە كراوە”.

ئەو وتانەی وەزیری تەندروستی دوای ئەوەدێت، لەماوەی رابردودا بەردەوام رەخنەی توند ئاڕاستەی كەرتی تەندروستی هەرێم كراوە بەوەی نەتوانراوە وەك پێویست لەو بوارەدا خزمەتی هاوڵاتیان بكرێت، هاوكات خراپی بیناو كەمی دەرمان و پێداویستی پزیشكی ئەو كێشانەن بەردەوام رووبەڕووی هاوڵاتیان دەبنەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک