لە هەرێم بڕیار لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت “لەناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم کۆدەبێتەوە و بڕیار لەبارەی ڕێکاری نوێی و ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ دەدرێت”.

ئەمڕۆ یەكشەممە 25ی تەموزی 2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “بەهۆی هەڵكشانی كۆرۆناوە بەشێكی زۆری نەخۆشخانەكانی تایبەت بە چارەسەركردنی كۆرۆنا قەرەباڵغیەكی زۆریان لەسەرە، ژمارەی ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە چاودێرییە لە نەخۆشخانەکان لە بەرزبوونەوەدایە”.

وتیشی “رۆژی سێشەممە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و بڕیاری پێویست لەبارەی رێكاری نوێ و قەدەغەی هاتوچۆ وە دەدرێت و دواتریش بەهەڵسەنگاندنی دۆخەکە لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکان و یەکە کارگێڕییەکان رێکارەکان دەست پێ دەکات”.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتریش ئامادەکارییەکان بۆ بەرەنگاربونەوەی هەڵکشانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایه‌ن وه‌زاره‌تی تەندروستییەوە دەستیپێکرد، بەڵام تا ئێستا دیار نیییە رێكارە نوێییەكان چۆن دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا