پاسپۆرتی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگەیاند، لەمانگی نیسانەوە تەنها کار بە کارتی نیشتیمانی دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە30ی ئادار، پاسپۆرتی سلێمانی بڵاویکردەوە،” لە مانگی نیسان (4)ی ئەمساڵەوە لەسەرجەم نوسینگەکانی بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرت تەنھا کار بە کارتی نیشتیمانی دەکرێت لە جیاتی پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عیراقی”.

ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی بڕیاری عەبدلئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق، لەسەرەتای مانگی نیسانەوە پێویستە سەرجەم مامەڵە فەرمییەکان بە کارتی نیشتیمانی جێبەجێبکرێت و چیتر کار بە پێناس و ڕەگەزنامە نەکرێت بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان.

ڕوونیکردەوە، لە بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی لەسەرەتای دەستپێکردنی سیستمی نوێی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی تەنھا کار بە کارتی نیشتیمانی کراوە بێجگە لە بەڵگەنامەی کارتی زانیاری و کارتی بانکی بەمەبەستی مامەڵەی پاسپۆرت .

جەختیکردەوە، بەپێی ئەم بڕیارە لەمەودوا پێویستە لە سەرجەم نوسینگەکانی پاسپۆرتی سلێمانی لە( ڕانیە و چەمچەماڵ) یش کە تائێستا جێبەجێکردنی کاروباری ھاوڵاتیان بە سیستمە کۆنەکە و پاسپۆرتی جۆری (A) دەدرێت بە ھاوڵاتیان ئەوانیش بەھەمان شێوە لە ڕۆژی 1/4/202 پێویستە لەجیاتی( پێناس و ڕەگەزنامە)ی عیراقی کار بە کارتی نیشتیمانی بکەن بۆ مامەڵەی پاسپۆرت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا