تەوەرەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕاگەیەندرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، بۆ تاوتوێکردنی چەند تەوەرێک کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە27ی ئادار، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران کۆدەبێتەوە، لە بڕگەی یەکەمدا دواپێشهاتەکان لەبارەی بابەتی مووچەی مانگی شوباتی 2024 دەخرێتەڕوو و تاوتوێ دەکرێت.

لە بڕگەی دووەمدا، گفتوگۆ لەسەر بابەتی بڕیار و ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراق، لەبارەی ڕاکێشانی کاش بە دۆلاری ئەمریکی دەکرێت.

هاوکات، لە بڕگەی سێیەمدا پابەندکردنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ وەرگرتنەوەی قەرزە بازرگانییەکان دەخرێتەڕوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا