بڕیاری ئاگربەست لە غەززە حەماس دڵخۆش و ئیسرائیل تووڕەدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بۆ یەکەمجار ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەیەکی پەسەندکرد کە داوای ئاگربەست لە کەرتی غەززە دەکات، دوای زیاتر لە 5 مانگ لە شەڕی ئیسرائیل، لە کاتێکدا ئەمریکا خۆی لە بەکارهێنانی ڤیتۆی ئەمجارە بەدوور گرت.

بڕیارنامەکە بە ڕەزامەندی 14 ئەندامی ئەنجومەن لە کۆی 15 ئەندامی ئەنجومەن پەسەندکرا و ئەمریکاش خۆی لە دەنگدان بەدوور گرت

بڕیارنامەکە کە لەلایەن ئەندامانی ناهەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشەوە پێشکەش کراوە، داوای ئاگربەستی خێرا لە غەززە دەکات و جەخت لەسەر پێویستی بەپەلەی زیادکردنی هاوکارییەکان دەکاتەوە و داوای لابردنی هەموو ئاستەنگەکانی بەردەم گەیاندنی دەکات.

بڕیارنامەکە بە ڕەزامەندی 14 ئەندامی ئەنجومەن لە کۆی 15 ئەندامی ئەنجومەن پەسەندکرا و ئەمریکاش خۆی لە دەنگدان بەدوور گرت.

لە بڕیارنامەکەدا داوا دەکات، دەستبەجێ ئاگربەست لە غەززە لە مانگی ڕەمەزاندا ڕێزی لێبگیرێت و دەبێتە هۆی ئاگربەستێکی سەقامگیر و بەردەوام .

هەروەها بڕیارنامەکە داوای “ئازادکردنی دەستبەجێی هەموو بارمتەکان” دەکات، هەروەها داوا لە “هەردوو لایەن دەکات پابەندبن بە ئەرکەکانیان بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە هەموو دەستگیرکراوەکان.”

نوێنەری جەزائیر لە نەتەوە یەکگرتووەکان، عەمار بن جەما ڕایگەیاند، پەسەندکردنی ئەو بڕیارنامەیە پەیامێکە بۆ خەڵکی غەززە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەست بە ئازارەکانیان دەکات و دەستبەردارییان نەبووە.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: ئێمە دەمانەوێت فەلەستین ببێتە ئەندامێکی تەواو و سەروەری نەتەوە یەکگرتووەکان.

لە هەمان دانیشتندا ئەنجومەنەکە نەیتوانی هەموارکردنێک پەسەند بکات کە ڕووسیا داوای کردبوو بۆ زیادکردنی دەستەواژەی “ئاگربەستی هەمیشەیی”.

هەینی ڕابردوو، ڕووسیا و چین دەسەڵاتی ڤیتۆی خۆیان بەکارهێنا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکی ئەمریکا کە داوای ئاگربەستی دەکرد “لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێک بۆ ئازادکردنی بارمتەکان”

هەینی ڕابردوو، ڕووسیا و چین دەسەڵاتی ڤیتۆی خۆیان بەکارهێنا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکی ئەمریکا کە داوای ئاگربەستی دەکرد “لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێک بۆ ئازادکردنی بارمتەکان”.

ئەمریکا پێشتر بە شێوەیەکی سیستماتیک لە بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دژایەتی دەستەواژەی “ئاگربەست”ی کردووە، لەم چوارچێوەیەشدا سێ دەقی بەربەست کردووە، لە سەرەتای شەڕەوە.

لیندا تۆماس گرینفیڵد، نوێنەری ئەمەریکا لە وتارەکەیدا لە میانی دانیشتنەکەدا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لەگەڵ بەشێک لە ئەندامان لەسەر هەموو بڕگەکانی بڕیارنامەکە هاوڕا نییە، بۆیە دەنگی بە قازانجی نەدا، لە هەمان کاتدا جەختی لەسەر پشتیوانی واشنتۆن بۆ ئاگربەست کردەوە و ئاسانکاری بۆ گەیشتنی هاوکارییەکان بۆ کەرتی غەززە.

دوای کۆتاییهاتنی دانیشتنەکە، نوێنەرانی ئەندامانی ناهەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، هیوادارن هەموو لایەنەکان پابەندبن بە جێبەجێکردنی بڕیارنامەی نێودەوڵەتی بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی غەززە.

لە وەڵامی ئەو بڕیارەدا، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بنیامین ناتانیاهۆ سەردانی شاندێکی ئیسرائیلی بۆ واشنتۆن هەڵوەشاندەوە، دوای ئەوەی لە دەنگدان لەسەر بڕیارنامەی پەسەندکراوی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دوورکەوتەوە.

لای خۆیەوە، ڕێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکان بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، جۆن کیربی، ڕایگەیاند، خۆبەدوورگرتنی ئەمریکا لە دەنگدان لەسەر بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش “نوێنەرایەتی گۆڕانکاری لە سیاسەتەکەماندا ناکات”، ڕوونیشیکردەوە، “ئێمە دەنگمان بە بەڵێ نەدا بڕیارنامەکە و تەنیا خۆی لە دەنگدان بەدوور گرت، چونکە وەشانی کۆتایی ئیدانەکردنی حەماس لەخۆناگرێت.

کۆشکی سپی: بڕیاری حکومەتی ئیسرائیل بۆ نەناردنی شاندێک بۆ واشنتۆن “نائومێدکەر بوو”

کیربی زیادی کرد: ئەگەر ئیسرائیلییەکان بەهۆی دەنگدانی ئەنجوومەنی ئاسایشەوە بڕیار بدەن نەیەن بۆ واشنتۆن، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیکردن لەگەڵیان بۆ گەیاندنی بۆچوونەکانمان.

کۆشکی سپی ڕایگەیاند، بڕیاری حکومەتی ئیسرائیل بۆ نەناردنی شاندێک بۆ واشنتۆن بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی پلان بۆ داڕێژراو لە ڕەفەح “نائومێدکەر بوو”.

لە لایەکی دیکەوە (حەماس) پێشوازی لە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش کرد، داوای لە ئەنجوومەنەکە کرد کە فشار بخاتە سەر ئیسرائیل بۆ پابەندبوون بە ئاگربەست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا