ئیسرائیل: ئۆپراسیۆنێكی ئێران لەدوبەی شكستیهێنا

پۆڵەتیك پرێس

میدیاكانی وڵاتی ئیسرائیل بڵاویان كردەوە، لەساڵیادی كوشتنی قاسم سولەیمانی ئۆپراسیۆنەكانی ئێران لە دوبەی شكستی هێناوە.

میدیاكانی ئیسرائیل رایگەیاندووە، دەزگا ئەمنییەكانی ئیمارات لەم چەند ڕۆژەی دواییدا ئۆپەراسیۆنێكی ئێرانیان شكستپێهێناوەو ئەندامانی شانەیەكی ئێرانیان دەستگیركردووە كە بەنیازی پیلان دانان بوون و لەئێستادا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، دەسەڵاتدارانی ئیمارات لەئێستادا تێبینیان كردووە كە لێكۆڵەرەوەكان بەدوای ئەوەدان كە بزانرێت ئایا ئیسرائیلییەكان ئامانجی ئەو خانە ئێرانییە بوون كە گومان دەكرێت دژی ئەو وڵاتە پیلانیان دانابێت.

میدیاكانی ئیسرائیل باسیان لەوەكردووە هەزاران هاوڵاتی ئیسرائیلی لەم دواییانەدا لە دوبەی بوون بۆ مەبەستی بازرگانی یان كات بەسەربردن بەبۆنەی پشووەكانی سەری ساڵەوە.

ئەو رووداوەش هاوكاتە لەگەڵ یەكەمین ساڵیادی كوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، گومانی ئەوەش دەكرا ئێران لەو رۆژەدا ئێران گورز لە هەریەكە لە ئەمریكاو ئیسرائیل بوەشێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا