پێشوازی نێودەوڵەتی لەئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

نەتەوەیەکگرتووەکان و ژمارەیەک لەوڵاتانی جیهان پێشوازیان لەئاگربەستی غەززە کرد، کە لەسەعات 2:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

لایخۆیەوە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رێککەوتن لەسەر ئاگربەست هەلی راستەقینەیە بۆ ئەوەی کەمکردنەوەی گرژییەکان بەرەوپێشبچێت.

لەلایەکی دیکەوە بەریتانیا پێشوازی لەئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین کرد و داوای لەهەمووان کرد کار بۆ درێژەپێدانی بکەن.

هاوکات، ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەمڕۆ هەینی ستایشی ئاگربەست و هەوڵەکانی میسڕی کرد بۆ گەیشتن بە رێککەوتن.

ئەوەش لەکاتێکدایە هەوڵەکانی دیبلۆماتکارە میسڕییەکە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک کە هەریەکە لەئیسرائیل و حەماس پەسەندی بکەن، سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا