گرنگترین خاڵەكانی رێككەوتننامەی ئیبراهیم

پۆڵەتیك پرێس:

رێككەوتننامەی ئیسرائیل لەگەڵ ئیمارات و بەحرێن دوێنێ شەو لە كۆشكی سپی واژۆكرا بەئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا.

گرنگترین خاڵەكانی رێككەوتنەكە:

یەكەم: ئاشتی و سەقامگیری بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ گشت گەلان و وڵاتانی ناوچەكە.

دووەم: دروستكردنی پەیوەندی دبلۆماسی بۆ هاوكاری و ئاساییكردنەوەی تەواوی پەیوەندییەكان و رۆشتن بەرەو كردنەوەی دەرگای گەورەی وزە لە ناوچەكە.

سێیەم: ئاستەنگەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر ناكرێن تەنها هاوكاری نەبێت نەك بە شەڕ.

چوارەم: هەوڵ بۆ ئاشتی هەمیشەیی و سەقامگیری.

پێنجەم: گرنگی ئاسایش و ئاشتی لە جیهان و ناوچەكە بە پشت بەستن لە تێگەیشتنی ئاڵوگۆڕكراو و پێكەوەژیان.

شەشەم: هەوڵدان بۆ دیالۆگی نێوان ئاین و كەلتورەكان، چڕكردنەوەی كەلتوری ئاشتی لەنێوان سێ ئاینەكە و مرۆڤایەتی بە گشتی.

حەوتەم: لە ریشەدەرهێنانی بیری توندەڕەوی و كۆتایهێنان بە ململانیكان لەپێناو بەخشینی ئایندەیەكی باشتر بە منداڵەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا