ڤاكسینەكەی مۆدێرنا هیوایەكی نوێ بۆ جیهان

ئەم بابەتە 78 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس:
كۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریكی سەركەوتنی سێیەمین و كۆتایی تاقیكردنەوەی ڤاكسینی كۆرۆنا-ی ڕاگەیاند، ئەوەش دوای چەند مانگێك لەتوێژینەوە لەسەر ڤاكسینەكەی.

كۆمپانیاكە رۆژی دوو شەممە رایگەیاند، كە ئەنجامی 94.4% لەتاقیكردنەوەكان بەشێوەی ئەرێنی لەدژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەدەستهێناوە، كە ئەوەش بەرزترین رێژەیە تائێستا تۆماركراوەو بووەتە جێگەی هیوا بۆ هەموو جیهان.

كۆمپانیای مۆدێرنا پیشەگەری سەرەكی دەرمانسازی‌و ڤاكسینە لەجیهاندا، لەبارەی ئەنجامەكان راشیگەیاند، لەسێیەمین تاقیكردنەوەی كوتانی 30 هەزار كەس لەئەمریكا لەلێكۆڵینەوەكان بەشدارییان كردووەو پەیمانگای نیشتمانی تایبەت بە نەخۆشییەكانی هەستیاری‌و هەوكردنیش بەشدارییان لە تاقیكردنەوەكان كردووە.

 

كۆمپانیاكە پلانی داناوە، تا كۆتایی ساڵی 2020، زیاتر لە 20 ملیۆن دانە لەڤاكسینەكە بەرهەم بهێنێت

 

كۆمپانیای مۆدێرنا چەند مانگێكە كار لەسەر بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا دەكات‌و دەیەوێت وەك ئەنتی ڤایرۆس لەسەر ئاستی جیهان بەفەرمی بناسرێت.

تاقیكردنەوەكانی ڤاكسینەكە شیكردنەوەی بۆ ئەنجامی چەند حاڵەتێكی تووشبووی توندیش بەڤایرۆسی كۆرۆنا كردووە، ئەوانیش ئەنجامی باشیان هەبووە.

هەروەها لەتاقیكردنەوەكان ژمارەیەكی زۆر لەكەسانی بەتەمەن تێدا بووەو هەشیان بووە لەتەمەنی 65 ساڵی‌و بەرەو سەر بووە، كە خەڵكی ئیسپانی‌و ئەفریقی‌و ئەمریكیشیان تێدا بووە.

كۆمپانیاكە پلانی داناوە، تا كۆتایی ساڵی 2020، زیاتر لە 20 ملیۆن دانە لەڤاكسینەكە بەرهەم بهێنێت‌و بەجیهاندا بڵاویبكاتەوە.

سەبارەت بەنیشانە نەرێنییەكانی كۆمپانیاكە، كۆمپانیای مۆدێرنا هیچ حاڵەتێكی تۆمارنەكردووە، لەوانە ئازاری ماسولكەو جومگەكان، هیلاكی و تا.

 

كۆمپانیای مۆدێرنا هیچ حاڵەتێكی تۆمارنەكردووە

 

مۆدێرنا لەبارەی ئەنجامەكانیش رایگەیاندووە، ئەمە سەركەوتنێكی گەورەیە تۆماركراوەو لەسەرەتای مانگی یەكەوە پێشكەوتنی گەورەتر لەو بارەوە تۆمار دەكرێت.

ستیفان بانەسل، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای مۆدێرنا لەو بارەوە دەڵێت: ئەم شیكارییە كاتییە ئەرێنییە لەقۆناغی سێی تاقیكردنەوەكان‌و هیوایەكی زۆر هەیە بۆ سەركەوتن.

پێشتریش كۆمپانیای فایزەری ئەمریكی بەهاوبەشی لەگەڵ بیۆنتیكی ئەڵمانی ئەنجامی قۆناغی سێیەمی تاقیكردنەوەكانیان لەسەر بەرهەمهێنانی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاندبوو، كە كاریگەرییەكانی بەرێژەی 90 لەسەدا ئەرێنی بووە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک