پیاوێك به‌هه‌ڵه‌ بووه‌ ملیۆنێر

پۆڵه‌تیك پرێس:
پیاوێك له‌ئه‌مریكا بلیتێكی یانسیب به‌ هه‌ڵه‌ ده‌كڕێت، به‌ڵام بلیته‌كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ژیانی ئه‌و پیاوه‌ به‌یه‌كجاریی بگۆڕێت.

سه‌میر مه‌زاحم ته‌مه‌ن (56) ساڵ كه‌ دانیشتووی شاری دیترۆیت-ی ویلایه‌تی میشگن-ی ئه‌مریكایه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بلیتێكی یانسیب ده‌كڕێت له‌گه‌ڵیشیدا بلیتێكی زیاده‌ش ده‌كڕێت، به‌ڵام دوای كڕینی ئه‌و بلیته‌ زیاده‌یه‌ هه‌ست به‌ ئاسووده‌یی ناكات و پێیوایه‌ پاره‌كه‌ی به‌زیاده‌ ڕۆیشتووه‌ و ئه‌و بلیتانه‌ی پێشتر كڕیونی ئه‌نجامی نه‌بووه‌.

ڕۆژێك سه‌میر بۆی ده‌رده‌كه‌وێت بلیتێكی زیاده‌ی كڕیوه‌ و كاتێك ژماره‌ی سه‌ر بلیته‌كه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ئه‌و بلیتانه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌یان بۆ ده‌رچووه‌ به‌راورد ده‌كات، بۆی ده‌رده‌كه‌وێت بوه‌ته‌ خاوه‌نی دوو ملیۆن دۆلار.

سه‌میر مه‌زاحم له‌باره‌ی بردنه‌وه‌ی ئه‌و یانسیبه‌وه‌ ده‌ڵێت، سه‌ره‌تا چه‌ند ڕۆژێكی ویستووه‌ بۆئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به‌وه‌ بكات كه‌ ڕوویداوه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا