ئەمریكا پارە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تەرخان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

ئاژانسی ئەمریكی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتیی(USAID) بڕی نۆ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلار بۆ پشتیوانییكردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق تەرخان دەكات.

بەپێی راگەیەنراوێكی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، هاتووە: بۆ پشتیوانی لە پرۆسەی دیموكراسیی لە عێراق، ئەمریكا بڕی نۆ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلار بۆ هاوكاریكردنی چالاكییەكانی پاڵپشتییكردن لە هەڵبژاردنی عێراق تەرخان دەكات.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، لە پێناو هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد ئەمریكا ئەو هاوكارییە داراییە لەرێگەی ئاژانسی ئەمریكی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتیی (USAID) پێشكەش دەكات.

پێشتریش ژمارەیەك لە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا بڕیاریاندابوو هاوكاری دارایی پێشكەش بە عێراق بكەن لە پێناو ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و دوور لە ساختەكاری كە بڕیارە لە 10_10_2021 ئەنجام بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا