ئەمڕۆ ساڵڕۆژی هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەری 2001ە بۆ شارەكانی نیویۆرك و واشنتۆنی ئەمریكا، بەوبۆنەیەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە بێنسلڤانیا وتارێكی پێشكەشكرد.
ترەمپ وتی: قاسم سولەیمانیمان كوشت و كردنەمانە ئامانج، هەر لایەنێك زیان بە ئەمریكییەكان بگەیەنێت دەیكەین بە ئامانج.
وتیشی: ئێمە لە ئەبوبەكر بەغدادی رێبەری داعش و قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی رزگارمان بوو.
راشیگەیاند پشتیوانی كەسوكاری قوربانیانی رووداوەكانی 11ی سێپتەمبەرمان كردووە بەسەر تیرۆردا سەركەوتین و قوربانییەكانی تیرۆر لە بیرناكەین و هیچ كاتیك لێمان ون نابن.
لە 11ی سێپتەمبەری 2001 رێكخراوی قاعیدە لە رێگای چەند فڕۆكەیەكەوە هێرشیكردە چەند دامەزراوەیەك لە نیویۆرك و واشنتۆن و بەهۆیەوە هەزاران كەس بوونە قوربانی.