نەوت لەسەروو 48 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامەو چەند رۆژێكە نرخەكەی لەسەروو 48 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی لەكۆتا مامەڵەكان 49 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 48.28 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 18 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 45.53 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەهەوڵەكان بۆ بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆناو كەمبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكا هەیە، كە لەم هەفتەیە بەرزترین ئاستی چەند مانگی رابردووی تۆماركرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا