خەڵکی کوردستان بۆ وەرگرتنی چارەسەر دەیانەوێت بچنە ئیسرائیل

پۆڵەتیک پرێس

رێکاری بیرۆکراتی رێگری لە ژمارەیەک منداڵ و ئەکادیمییەکی هەرێمی کوردستان کرد لە گەیشتیان بە ئیسرائیل بەمەبەستی چارەسەر، لەگەڵ ئەوەی زۆر پێویستیان بەوە بوو لەوێ چارەسەر وەربگرن.

لەوبارەیەوە رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئەو منداڵە کوردانە کێشەی دڵیان هەبووە کە پێویست بوو بەخێراترین کات بگەیەنرێنە ئیسرائیل بۆ وەرگرتنی چارەسەر، لەناویشیاندا منداڵێکی ساوای ئێزدی هەیە کە خەڵکی شنگالە و لە نەخۆشخانەی دهۆک چاوەڕێی رێگەپێدانە تا بچێتە ئیسرائیل و بەپەلە نەشتەرگەری بۆ بکرێت و ژیانی رزگاربکرێت.

بەپێی رۆژنامەکە، پزیشکانی ناوەندی شیبای پزیشکی لە تەل ئەبیب، ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو منداڵە ساوایە کە لە 21ی کانوونی دووەمی رابردوو لە کوردستان لەدایکبووە.

بەڵام منداڵە ساواکە و نۆ منداڵەکەی دیکە و ئەو کەسە ئەکادیمییە کە بەدەست شێرپەنجەوە دەناڵێنێت داواکانیان بۆ چوونە ئیسرائیل و وەرگرتنی چارەسەری خێرا بەهۆکاری بیرۆکراتی نێوان حکومەتی هەردوو وڵات رەتکراوەتەوە سەرباری ئەوەی پزیشکەکان ئامادەن بۆ رزگارکردنی ژیانی ئەو کەسانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا