ئیسڕائیل دەست بە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر غەززە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەماوەی هەفتەیەكدا بۆ جاری سێهەم فەڵەستینیەکان باڵۆنی گڕدار بە ئاڕاستەی ئیسڕائیل هەڵدەدەن و لەئەنجامیشدا ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی دەستپێكردەوە.

شەوی رابردوو دووبارە گروپە چەکدارییە فەڵەستینیەکانی غەزە باڵۆنی گڕدارییان بە ئاڕاستەی باشووری ئیسڕائیل هەڵداو سوپای ئیسڕائیلیش ڕایگەیاند فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکە هێرشی ئاسمانییان کردۆتە سەر غەزە.

سوپای ئیسڕائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە “لە ماوەی ڕابردوودا باڵۆنی گڕدار لە کەرتی غەزەوە بەرەو ناوچەکانی ئیسڕائیل هەڵدراون، وەك وەڵامدانەوەیەک، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسڕائیل بۆردومانی شوێنە سەربازییەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی حەماس و ئەو شوێنانەیان کردووە کە موشەکییان لێوە هەڵدەدرێن”.

لە بەیاننامەکەی سوپای ئیسڕائیلدا هاتووە، ئاڤیڤ کۆهاڤی سەرکردەی سوپای وڵاتەکە فەرمانیكردووە، بەوەی هێزەكان بخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ هەر ئەگەری دەستپێكردنەوەی شەڕ و پێكدادانەكان.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا