ئیسرائیل پێشبینی هێرشی ئێران دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
هیدای زیلبرمان وتەبێژ بەناوی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، پێشبینی هێرشی ئێران بۆ سەر وڵاتەكەیان دەكەن، كە لەعێراق‌و یەمەنەوە ئەنجامدەدرێت.

هیدای زیلبرمان لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاند، ئێران ساڵیادی كوشتنی قاسم سولەیمانی دەكاتە بۆنەیەك بۆ ئەنجامدانی هێرش.

ئەمە لەكاتێكدایە، سێی مانگی داهاتوو ساڵیادی كوشتنی قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانە، كە لەو رۆژەدا لەفڕۆكەخانەی بەغدا بەفڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمریكی كوژا.

زیلبرمان هۆشداریشدا، كە ئەوان وەڵامیان بۆ هەر هێرشێكی ئێران دەبێت، كە بكرێتە سەر بەرژەوەندییەكان‌و جەختیشیكردەوە، ژێردەریایی وڵاتەكەیان ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی هەر هێرشێك.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا