ژمارەی رۆژنامەنووسە کوژراوەکان لە غەززە گەشتە  106 ڕۆژنامەنووس

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، تا ئێستا 106 ڕۆژنامەنووس کوژراون.

ئۆفیسی ڕاگەیاندنی غەززە بڵاوی کردەوە، بەهۆی هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی نوسەیرات، لە ناوەڕاستی کەرتی غەززەی ڕۆژنامەنووسێک کوژراوە.

ئەوەشهاتوە، لە هێرشەکەی سوپای ئیسرائیلدا پەیامنێری کەناڵی قودس بە ناوی جەبر ئەبو هێدروش کوژراوە و بەو پێیە، ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لەسەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە کوژراون، گەیشتە 106 ڕۆژنامەنووس.

نزیکی سێ مانگە جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی لە کەرتی غەززە بەردەوامی هەیە و سوپای ئیسرائیل لەدوای هێرشەکانی حەماس بۆسەر وڵاتەکەی لە 7ی ئۆکتۆبەری ڕابردوودا حاڵەتی جەنگی ڕاگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا